ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی سەر لە بەیانی 23/ 12 / 2012 مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی مامۆستا مەلا عبدالرحمن محمود أحمد یان كرد، بە مەبەستی پرسیار كردن لە بارەی تەندروستی خێزانی مامۆستای بەرێز بەهۆی نەخۆشییەوە. خێزانی مامۆستا مەلا عبدالرحمن محمود أحمد ماوەیەكە بە هۆی نەخۆشی پەكی كەوتووە، زۆر بەگەرمیەوە لە لایەن مامۆستاوە، پێشوازیان لێكراو، بەم سەردانەو، بەسەركردنەوەیە زۆر خۆشحال بوو . بەرێز مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بە ناوی خۆیو، شاندی یاوەریو، بە ناوی لقی هەولێری یەكێتی زانایانو، سەرجەم مامۆستایانی سنوری ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایان ، هیوای چاكبوونەوەو بۆ خێزانی مامۆستای خۆشەویست خواست . پاشان بەرێز مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایان لەلایەن خۆیەوە بەرێك هاوكاری پێشكەش بە مامۆستای بەرێز كرد . |