لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 سەر لە بەیانی 25/12/2012 بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كارگێرو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەگشتی، پاشان چەند تەوەرێكی گرنگ خرانە بەر باس‌و لێكۆلینەوە سەبارەت بەزیاتر خەزمەت گەیاندن بە زانایانی ئاینی‌و بە پیرەوەچونی كێشە‌و گیرو گرفتەكانی كۆمەڵگاكەمان، بە تایبەت ئاوردانەوەمان لە ئاوارەكانی سوریا بەكۆكردنەوەی كۆمەكەی‌و هاوكاری، وەهەروها دەست خۆشی لە هەموو لایەنە سیاسیەكان كرا بۆ ئەو یەكڕێزی‌و یەك هەڵوێستی یەی نیشانی دەدەن لە هەمبەر كێشەكانی گەلەكەماندا.