عه‌لی خه‌لیل كه ئێستا له نێو خه‌ڵكیدا به (عه‌لی ته‌وبه‌كار) ناسراوه دانیشتوی دێیه‌كه له شاری ته‌نتای وڵاتی میسڕ و پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌لێت"له منداڵیه‌وه له بردنی سهندویچهوه ده‌ستم پێكرد له خویندنگه‌و دواتریش به‌رده‌وام بوم له‌سه‌ر كاری دزیكردن و بژێوی ژیانم له‌سه‌ر ئه‌وه په‌یدا ده‌كرد، به‌جۆریك كه خه‌ڵكی دێیه‌كه‌ی خۆمان و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریشمان ده‌یانناسیم و به چاوێكی زۆر خراپه‌وه تهماشانیاندهكردم." ته‌وبه‌كار ده‌ڵێت"كه ویستم ژن بهینم، داوای ههركچێكم ده‌كرد نه‌یانده‌دامێ، ڕۆژێك لای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانیشتبوم و بۆ حاڵی خۆم ده‌گریام و ویژدانم ئازاری ده‌دام، بۆیه بڕیارمدا كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هات ده‌ستی خۆمی بخه‌مه به‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌و و سزای شه‌رعی به‌سه‌ر خۆمدا جێبه‌جێبكه‌م و ئه‌و كاره‌شم ئه‌نجامدا". عه‌لی ئێستا ته‌وبه‌ی كردووه‌و له پاش كاره‌كه‌شی له لایه‌ن خه‌ڵكی دێیه‌كه‌وه هاوكاریه‌كی زۆر كراوه، هه‌رچه‌نده پیش‌تر زۆر رقیان لێی بووه، جگه له‌وه‌ی باوكی عه‌لی زۆر شانازی به كاری كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی میسڕیش مانگانه 240 جونیه‌ی بۆ بڕیوه‌ته‌وه. لە (لڤین پرێس)ەوە |