هه‌ولێر: شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

 

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 27/12/2012 كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ، به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارته‌كه‌و، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز غه‌فور مه‌خموری وه‌ك سكرتێر، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك، مەلا ئەمیر گەردی ئەندامی ستافی راگەیاندنی یەكێتی زانایان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانی كردو، به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز غه‌فور مه‌خموری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان‌و، به‌ڕێزان عه‌بدوڵا عه‌دۆو، قه‌هار تاهیر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، به‌رێزان خالید مه‌حمودو شاكر هاشم ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و، به‌رێز فاخیر نانه‌كه‌لی كارگێڕی م.ن په‌یوه‌ندیه‌كان پێشوازیان لێكرا.

لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و تەنگژەكانی ئەم دواییەی عێراق كراو، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشانە جەختكرایەوەسەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان، هەروەها باس لە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرا لە بەرزكردنەوەی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و خزەتكردنی پرسی رەوای گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا شاندی میوان بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەمی YNDK پیرۆزبایی خۆیان بە سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی YNDK راگەیاند و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ YNDK خواست، لەبەرامبەردا سكرتێری گشتیی YNDK بەناوی خۆیی و سەركردایەتی YNDK سوپاسی ئەو سەردانەی كردن و خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو هاتنەیان دەربڕی، جەختی كردەوەسەر گرنگی رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی لە كۆمەڵگای كوردستان و داوای لە بەڕێزان كرد كەوا رۆڵی زیاتر ببینن لە بەرزكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و دروستكردنی یەكدەنگی لە كوردستاندا.

 

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.