بەڕێوەبەری ئە‌وقافی گەرمیان سەردانی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەمال

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەك  شەممە 30/12/2012 بەڕێوەبەری ئە‌وقافی گەرمیان بەڕێز مامۆستا مەلا مستەفا سەردانی بارەگای لقی چەمچەماڵی كرد ‌و لە نزیكە‌وە باسی هەماهەنگی نێوان ئە‌وقاف ‌و یەكێتی زانایانی كرد ‌و بە پێویستی و تە‌وا‌وكەری یەكتری زانی ‌و لە بەرامبەریشدا مامۆستا شێخ ‌وەهاب سەنگا‌وی لێپرسرا‌وی لق بە خۆشحاڵیە‌وە ئامادەیی لقی چەمچەماڵی نیشان دا بۆ هەمو‌و ها‌وكارییەكی بەڕێوەبەرایەتی ئە‌وقاف لە پێنا‌و بەرە‌وپێش بردنی پەیامی زانایان ‌و زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی سنورەكە ‌و لەلایەن كارگێڕان ‌و چەند مامۆستایەكی ترە‌وە چەندین تە‌وەر خرایە پێش چا‌و ‌و هەڵوێستەی لەسەر كرا‌و لە كۆتاییدا بە‌وپەڕی ڕێزە‌وە كۆتایی بەسەردانەكە هات ‌و بو‌و بە جێگەی خۆشحاڵی هەمو‌و لایەك .