له‌ سالی 2012 دا لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان زیاتر له‌1559 كێشه‌ی جۆراو جۆر یه‌كلایی كردۆته‌وه‌

 

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی

لیژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر، هه‌موو ڕۆژانی [ دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ ] له‌باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌ مزگه‌وتی صواف دانیشتنی خۆیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن‌و، خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ، له‌ڕێگای شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ .به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی، به‌ نووسراوێكی فه‌رمی له‌ به‌رواری 2/1/2013، پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئاماری كار‌و چاڵاكییه‌كانی لیژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێڕ له‌ سالی 2012  واته‌ ( 1 / 1 / 2012  تاوه‌كو 31 / 12 / 2012 )زاینی.

به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

1- ( 405) كێشه‌ی ته‌ڵاق خواردن‌و، سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق .

2- (125) ته‌لاقدان، كه‌ نووسراو كراوه‌ بۆ دادگای هه‌ولێر . 

3- (170) كێشه‌ی خولع .

4- (170) ماره‌بڕین .

5- (100) كێشه‌ی زیهار .

6- (110) كێشه‌ی میرات .

7- (110) پرسیار ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كرین‌و فرۆشتن

8- (145) پرسیار ده‌رباره‌ی سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ .

9- (60) كێشه‌ی شیر خواردن . 

10- (155) پرسیار ده‌رباره‌ی كرین سه‌یاره‌‌و، كه‌لوپه‌ل به‌قیست .

11- (9) كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ .

به‌م پێیه‌ كۆی ئه‌م كێشه‌‌و داواكارییانه‌ی كه‌ له‌ لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتوته‌ ( 1559) داواكاری‌و، هه‌ریه‌كه‌یان دوای به‌دواداچوون‌و گرتنه‌به‌ری رێگای شه‌رعی چاره‌سه‌ر‌و ڕێوشوێنی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجامدراوه‌.