شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان پێشوازی لە نوسەر‌و ڕۆمان نوسی دیاری كورد دەكات .

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

سەر لە بەیانی  8/1/2013 شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پێشوازی كرد لە نوسەرو رومان نووسی دیاری كورد مامۆستا عەزیزی مەلا رەش   لە بارەگای لق، زۆر بەگەرمی لەلایەن بەرپڕسی لق پێشوازی كرا‌و سوپاسی ئەو سەردانەی كرد، لە دیدارەكەدا هەر دوولا چەند بابەتێكی گرنگی مێژووی‌و هەنووكەیی سەبارەت بە ئەدەب‌و نوسین‌و ڕۆڵی زانایانی ئاینی لەم بوارەدا خستە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە، هەردوولا هیوایان خواست هەمیشە زانایانی ئاینی وەك ڕابردووی پڕشەنگداریان لە برەودان بە هۆشیاری كۆمەڵگاو خزمەتی زمانی شیرینی كوردی‌و ئەدەب‌و نوسین بەردەوام بم، لە كۆتایی دانیشتنەكەدا بەرێز مامۆستا عەزیز دانراو‌ولێكۆڵینەوەیەكی خۆی لە بواری فلكلۆر لە ژێر ناو نیشانی ( خورجەیەك  لەفۆلكلۆری دەشتی هەولێر‌و چەند واریقات‌و بابەتی دیكە ) كە لە لایەن ئەكادیمیای كوردی بۆ بەچاپ گەیاندوە پێشكەشی بەرپرسی لق كرد .