لقی هەولێری زانایان پێشوازی لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

سەر لە ئێوارەی 8/1/2013 سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی كرد لە بارەگای لق، لە دیدارێكدا دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عیراق، چەند تەوەرێكی گرنگ‌و پەیوەست بەڕەوشی ئاینی‌و، ژیان‌و گوزەرانی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خرانە بەر باس‌و، هەر دوولا كۆك بوون لەسەر زیاتر خزمەت گەیاند بە شوێنە ئاینییەكان‌و ئاوڕدانەوەی زیاتری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوستی‌و داخوازییەكانی زانایانی ئاینی‌و، زیاتر خۆشكردنی گوزەرانی زانایانی ئاینی.