سەیدا ئەحمەدی ئاكرێ‌ كۆچی دوایی كرد‌و مەكتەبی تەنفیزی بەشداری رێورەسمی ناشتنی دەكات

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە (9/1/2013)لە رێورەسمێكی شایستەدا سەیدا مەلا ئەحمەد ئاكرەیی ناسراو بە (سەیدا مەلا ئەحمەدی ئیمام) بە خاك سپێردرا.

سەیدا مەلا ئەحمەد كەسایەتییەكی دیار‌و ناسراو بوو، هەروەها باوكی هەر یەك لە بەڕێزان مەلا محەمەد ئاكرەیی سەرۆكی پێشووی یەكێتی زانایان‌و مەلا عەبدوڵا ئاكرەیی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و بەرپرسی لقی ئاكرێی یەكێتی زانایانە.

لە مەراسیمەكەدا شاندێكی مەكتەبی تنفیزی بە سەرۆكایەتی مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆك‌و شاندێكی لقی شێخان‌و سۆران‌و ئاكرێ‌‌و مامۆستایانی ئاكرێ‌‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێ‌‌و جەماوەرێكی بەرچاوی ئاكرێ‌ ئامادە بوون.

دوای ناشتنی تەرمی مامۆستا، مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان پەیڤێكی پێشكەش كرد، لە وتەكانیدا باسی لە پێگە‌و عیلم‌و زانیاری‌و خانەدانی مامۆستای كۆچكردوو كرد‌و، لە خوای گەورە پاڕایەوە جێگەی بەهەشت بێت‌و، بۆیە بەرای ئەو، هەموو مامۆستایانی ئایینی دڵیان بە كۆچی مامۆستا غەمبار بووە‌و، پرسە‌و سەرەخۆشی لە خانەوادەكە‌و لە خۆشمان وەكو یەكێتی زانایان دەكەین، بەڵام لە هەمان كاتدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی مامۆستا جێگەی چۆڵ نابێت، چونكە مامۆستا مەلا محەمەد‌و مامۆستا مەلا عەبدوڵا‌و كوڕەكانی دیكەی هەمیشە جێگەی رێز‌و تەقدیرن.