لقى سلێمانى يه‌كێـتى زانايان كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خۆى ده‌به‌ستێتء پێشوازيش له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عيراق ده‌كات

مه‌لا محمد كه‌لكه‌سماقى: رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى (20-1-2013) به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌و پێشچونى كارو چالاكييه‌كانى خۆى، لقى سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز مامۆستا نجم الدين قادر به‌ رپرسى لق و به‌ ڕێزان مه‌لا سعيدو مه‌لا حميدو مه‌لا كريم و مه‌لامسته‌فاو مه‌لاعباسء مه‌لا محمد كارگێڕانى لق كۆبونه‌وه‌ى كارگێڕى خۆى به‌ست سه‌ره‌تا له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا نجم الدين تيشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكى گرنگ به‌تايبه‌تى جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ كرايه‌وه‌ : 1_ خۆسازدان و ئاماده‌كارى بۆ به‌ستنى كۆڕى ئاهه‌نگى يادى له‌ دايكبونى سه‌روه‌رى مرۆڤايه‌تى (محمد) درودى خواى له‌ سه‌ر بێت .2_ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌ م ناوچه‌كان له‌ شوينه‌كانى خۆيان .3_ هه‌وڵدانى جدى وداكۆكى له‌ دابينكردنى زه‌وى بۆ ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه‌ زه‌وييان بۆ دابين نه‌كراوه‌ .ئه‌مه‌و چه‌ندان خاڵى تر ووتو وێژيان له‌ سه‌ر كرا . هه‌مان رۆژ مامۆستا عوزێر حافز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و جێگرى سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌وقاف له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ردانى لقى سلێمانى يه‌كيه‌تى زانايانى كرد.  

دواى پێشوازيه‌كى گه‌رمو به‌خێرهاتنى له‌لايه‌ن به‌رێز به‌ربرسى لق و كارگێرانيه‌وه‌ به‌رێز ماموستا عوزير باسێكى كورتى كاره‌كانى لێژنه‌ى ئه‌وقافى كرد كه‌ ديارترينيان هاوتاكردنى مووچه‌ى ئه‌و زانايانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌رزن له‌گه‌ڵ مووچه‌و ئيمتيازاتى مامۆستايانى زانكۆكان و وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى ديوانى وه‌قفى سونيه‌وه‌بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شێكى كۆلێژى ئيمام ئه‌عزه‌م له‌كوردستان. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ى قسه‌كانيدا ده‌ست خۆشى و هه‌وڵ وكۆششو كاره‌كانى لقى سلێمانى به‌رز نرخاندو هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواستن له‌ به‌رانبه‌ردا به‌رێز ماموستا نجم الدين قادر خوشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رێزيان و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.