مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30/1/2013 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفڕانسرێكی تایبه‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت، به‌ به‌ژداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌ڕێوه‌ چوو. بڕیار وایه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاداردا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كۆنفڕانسێك ساز بكات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ نوێنه‌رانی: یه‌كێتی زانایان‌و كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی‌و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و، وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان. شایه‌نی باسه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كانی لێژنه‌ی ئاماده‌كار له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوو خرایه‌ روو، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی خۆ ئاماده‌كردن بۆ كۆنفڕانس خرایه‌ روو، كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ مانگی 3ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.