لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف‌و خوێندنگه‌ی ئایینی رێوره‌سمی مه‌ولود سازده‌كات

ڕاگه‌یاندنی لقی پشده‌ر: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دوو ڕۆژ پێشتر له‌شوێنه‌ گشتیه‌كانی ناوبازار و باره‌گای لق و ده‌رگای زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری قه‌ڵادزێ‌ و به‌تایبه‌تیش ئه‌ومزگه‌وته‌ی كه‌ئاهه‌نگه‌كه‌ی تێدا كرا به‌لافیته‌ وپۆسته‌راتی یه‌كێتی زانایان له‌یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رو گه‌وره‌مان (محمدالمصطفی ) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ڕازێنرایه‌وه‌و، له‌ وتاره‌كانی هه‌ینیشدا موسوڵمانان ئاگادار كرابوونه‌وه‌. رۆژی 12/ربیع الاول /1434 = به‌رانبه‌ربه‌24/1/2013 له‌یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی (محمد) صلی الله علیه‌ وسلّم لقه‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ‌ و خوێندنگه‌ی ئاینی قه‌ڵادزێ‌ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گشتی پڕشكۆداری له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا ساز كرد له‌مزگه‌وتی (حاجی بها‌ء الدّین چه‌رمه‌گا). سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ به‌ قوڕئان خوێندن ده‌ستی پێكرد، دواتر قه‌صیده‌ خوێندرایه‌وه‌ پاشان وتاری لقی زانایانمان له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق مامۆستا مه‌لا أحمدی خانقاوه‌ پێشكه‌شكرا، به‌رپرسی لقی زانایانمان له‌وتاره‌كه‌یدا پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌مه‌ولود بۆی داهێنراوه‌، له‌ زیاتر ئاشنابوون به‌ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان و یاساكانی دینه‌ پیرۆزه‌كه‌مان و هه‌وڵی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی دادوه‌ری و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتیمان و پێویستی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان. دواتر وتار قائمقامیه‌ت و پاشانیش سرودو ئه‌مجار وتاری خوێندنگه‌ی ئاینی پاشان وتاری ئه‌وقاف پێشكه‌ش كرا، وێڕای چه‌ندین سرودو شیعرو په‌خشان. شایه‌نی باسه‌: رێوره‌سمه‌كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندو، جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاره‌كه‌مان به‌سۆزوخۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه‌ ئاماده‌ ببوون‌و، زۆرێكیش له‌موسوڵمانان به‌ هێنانی شیرینی و چوكلێت به‌شداریان كردین.