لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا

راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان : سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌ وتی ٢٧/١/٢٠١٣ز لقی شه‌ قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق و ئاماده‌بونی كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كانی شه‌قلاوه‌و پیرمام و باسرمه‌و هه‌ریرو بالیسان ئه‌نجامدرا  سه‌ره‌ تا به‌رپرسی لق مه‌لا تحسین خۆشناو وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌ بوان و پیرۆزبایی سالیادی له‌دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌ زره‌تی محمد دروودی خوای له‌سه‌ربێت رێنمایی و پێشنیاره‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ سه‌رئاماده‌ بوان دا خوێنده‌ وه‌   پاشان یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر له‌ شه‌قلاوه‌و پیرمام و هیران و باسرمه‌و بالیسان و هه‌ریر كه‌ له‌ لایه‌ ن لقی شه‌ قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌ به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ به‌رێوه‌ وون به‌ گرنگ وه‌ سف كرا و جێگه‌ ی ده‌ ست خۆشی بوو  وه‌ هه‌ روه‌ ها داواكرا له‌ مه‌ ودوا یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌ مبه‌ر بكرێ به‌ پرۆژه‌ تابتواندرێ له‌ م رۆژه‌ دا پرۆژه‌ی گه‌وره‌ ئه‌ نجام بدرێ له‌ لایه‌ ن خێرخوازان دواتر به‌ خوێندنه‌ وه‌ی راپۆرتی ناوچه‌كان كۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌ هات.