هه‌ولێر: شاندێكی رادیۆی (ده‌نگی زانایان) به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كانی مه‌ولود ده‌كات

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24/1/2013 و رۆژانی دواتر، شاندێكی رادیۆی (ده‌نگی زانایان)ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان: به‌رێوه‌به‌ری رادیۆ مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی‌و، كاك سروود شێخانی و كاك گۆران نازم به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كانی ئاهه‌نگی مه‌ولودیان كرد، له‌ بازاڕ‌و مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر. شایانی باسه‌: له‌ تێكڕای ئاهه‌نگه‌كاندا شاندی ناوبراو وه‌ك دیاری پۆسته‌رو گۆڤاری (په‌یامی زانایان)ی ژماره‌ 89ی تایبه‌ت به‌یادی مه‌ولود به‌خشیه‌وه‌و، وێڕای دابه‌شكردنی بڵاوكراوه‌ی (یاد) كه‌ ساڵانه‌ سه‌نته‌ری زانایان له‌ سۆران به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولود ده‌ریده‌كات.