لقی سۆران به‌جیاسه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و نوسینگه‌ی سۆرانی كوردستان تیڤی ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی سۆران: به‌مه‌به‌ستی زیاتر لێك نزیكبونه‌وه‌وهه‌ماهه‌نگی زیاترله‌پێناو پاراستنی هێمن وئارامی ناوچه‌كه‌وهه‌لسه‌نگاندنی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌، شاندێكی لقی سۆران كه‌له‌ به‌رێزان مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، مه‌لامسته‌فا باپشتی، مه‌لا ولی دری، مه‌لارسول گه‌زنه‌ی، پێكهاتبوو به‌یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆرانیان كردو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر غفار توڤلی و هه‌ڵكه‌وت رفیق جێگری به‌رێوه‌به‌ر به‌گه‌رمی پێشوازی كران . ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا وێرای پێگه‌یاندنی ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری به‌كارمه‌ندانی ئاسایشسه‌باره‌ت به‌شه‌ونخونی و ماندوبونیان له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی هێمن وئاسایش بۆخه‌لكی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن شانده‌كه‌وه‌. ره‌وشی ئه‌منی وبارۆدۆخی كورستان وده‌ڤه‌ره‌كه‌ قسه‌وباسی لێوه‌ كراو هه‌ردوولا به‌لێنی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنیان له‌پێناوپاراستنی سه‌روسامان وگیانی هاولاتیان دوپاتكرده‌وه‌و هه‌روه‌ك رۆلی مامۆستایانی ئاینیش له‌مه‌رَسه‌قامگیركردنی هێمن وئارامی له‌كوردستان به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی لێوه‌ كراوهه‌ردوولاش خوازیاربون ئه‌وجۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت وهه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان شاندسه‌ردانی نوسینگه‌ی سۆرانی كوردستان تیڤی یان كردوله‌لایه‌ن به‌رێز هه‌ژارعه‌لیه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیكران. ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا شاندی میوان به‌خه‌لاتێك رێزیان له‌كه‌ناله‌كه‌ گرت كه‌به‌رده‌وام له‌بۆنه‌ ئاینیه‌كاندا هاوكاربوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌و رومالكردنی بۆنه‌و رووداوه‌ئاینیه‌كان.هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن خۆشیوه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ سوپاسی شانده‌كه‌ی كردو گیانی خزمه‌تكردنی به‌بواری راگه‌یاندن به‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دوپاتكرده‌وه‌.