به‌هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان كه‌مپینێك بۆهاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاواڕاگه‌یه‌نرا

راگه‌یاندنی لقی سۆران: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان دام و ده‌زگاكانی سنوری ناحیه‌ی دیانا، كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆكوردانی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا. ئه‌مه‌و كه‌مپینه‌كه‌كه‌ وه‌ك به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانا به‌رێز مه‌لایونس حمدامین رایگه‌یاند 10رۆژ ده‌خایه‌نێو هه‌لمه‌ته‌كه‌ له‌رێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی ئه‌نجام ده‌درێت و به‌سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رێوه‌ ده‌چێو ته‌واوی كه‌ل وپه‌له‌كانیش له‌رێگه‌ی لێژنه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی كه‌مپی دۆمێز له‌پارێزگای دهۆك ده‌كرێت، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا.