به‌هۆی شه‌پۆلی باران بارین ژماره‌ێك مزگه‌وتی سنوری ئه‌وقافی سۆران زه‌رمه‌ندبوون

به‌در سه‌عید راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران : به‌هۆی ئه‌وشه‌پۆله‌ بارانه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ ژماره‌ێك مزگه‌وت له‌سنوری ئه‌وقافی سۆران زه‌رمه‌ندبوون له‌م باره‌یه‌وه‌ (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران راگه‌یاند ،كه‌به‌هۆی باران بارین وهه‌ڵسانی ئاولافاو ژماره‌ێك مزگه‌وتی سنوره‌كه‌ زیانیان پێ كه‌وتووه‌ به‌وه‌ی رووخاون ویاخود ژێر ئاو كه‌وتوون . هه‌ربه‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی زه‌ره‌ر و زیانی مادی لێژنه‌ێكمان پێك هێناوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل تێبینه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقافه‌كانی چۆمان ومێرگه‌سور و رواندز كه‌وا بریاره‌ له‌رۆژی چواشه‌مه‌وه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن تابه‌هۆی ئه‌و لێژانه‌وه‌  بتوانین سه‌رجه‌م كه‌م وكورتی وپێداویسته‌كان جێ به‌جێ بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی خۆیان. شایه‌نی باسه‌ به‌پێ زانیاریه‌كان به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌ی باران بارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ چه‌ندین مزگه‌وت رووخاون وژێر ئاوكه‌وتوون.