یه‌كێتی زانایان دڵگرانی خۆی به‌ تێكچوونی باری ته‌ندروستی وه‌زیری ئه‌وقاف‌وكاروباری ئایینی ده‌رده‌بڕێ‌

شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/1/2013 به‌رێز كاك كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بوویته‌وه‌‌و، به‌هۆیه‌وه‌ باری ته‌ندروستی تێكچووه‌. 

ئێمه‌ له‌ یه‌كێـتی زانایانه‌وه‌ وێڕای دڵگرانی‌و په‌رۆشی زۆرمان، هیوا خوازین خوای گه‌وره‌ شیفای به‌خێرو به‌ په‌له‌ بۆ به‌ڕێز مامۆستا كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی بنێرێت‌و، ئومێد ده‌كه‌ین به‌ زوویی چاك بێته‌وه‌‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باری ئاسایی ژیان‌و ده‌وامی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی.