به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندیه‌وه‌ رادیۆی (ده‌نگی زانایان) په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندیه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رادیۆی ده‌نگی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئاینده‌‌و به‌ هه‌وڵ‌و كۆششی زانایانه‌وه‌ كارو به‌رنامه‌‌و هه‌نگاوی پڕ خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌رو گوێگڕانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌


به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

 به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ‌ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌رزاندنی رادیۆی ده‌نگی زانایانه‌وه‌، كه‌ رادیۆی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین‌و خوازیارین هه‌ڵكردنی مۆمی سێیه‌مین ساڵه‌، ببێته‌ بڵێسه‌یه‌كی تری دره‌وشانه‌وه‌‌و ستایلێكی تر له‌ كاری بانگه‌وازی‌و بواری راگه‌یاندنه‌وه‌. له‌ماوه‌ی رابردوو رادیۆی ده‌نگی زانایان خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش به‌ گوێگران‌و كۆمه‌ڵگه‌ گه‌یاندووه‌‌و به‌و ته‌مه‌ كورته‌یه‌وه‌ جێده‌ستی له‌ناو راگه‌یاندن به‌رچاووه‌‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ به‌ زانیاری جۆراوجۆرو به‌رنامه‌ی واقعیه‌وه‌ رووی خۆی به‌رووی شه‌یدایانی بكاته‌وه‌

 

ئێستا له‌گه‌ڵا تێپه‌ڕبوونی سێ‌ ساڵ ته‌مه‌ن‌و ئه‌زمون، به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌ به‌كارو هه‌نگاوی چاكترو به‌رنامه‌ی رێكتره‌وه‌ ببینه‌ میوانتان‌و له‌سه‌ر نه‌هجی خزمه‌تكردنی ئیسلام‌و موسڵمانان به‌رده‌وام ده‌بین

هه‌روه‌ك لێره‌شه‌وه‌ پڕ به‌دڵ سوپاسی ماندوو بوونی سافی رادیۆو تێكڕای پێشكه‌شكارو ئه‌و میوان‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو هاوكاری ئێمه‌ بوونه‌‌و ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ گه‌رم‌و گوڕی ده‌نگی زانایانه‌وه‌.جارێكی تر پیرۆزبایی له‌خۆمان ئێوه‌ی به‌ڕێزو سه‌رجه‌م زانایان ده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌رفرازی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رادیۆی ده‌نگی زانایان

3/2/2013