دوای به‌دواداچوونێكی مه‌یدانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ بازاڕی سیدی فرۆشان له بازاڕی نیشتیمان له هه‌ولێر، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌ك له‌و سیدی فرۆشانه سیدی سێكسی ده‌فرۆشن، به‌تایبه‌تی كه له مانگی ره‌مه‌زان هیچ خۆیان له‌و جۆره فرۆشتنه دوورنه‌خسته‌وه.
بۆیه دوای دانیشتن‌و گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر رۆژی (18/8/2010) ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك كرد بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن‌و، كاریش بۆ ئه‌وانه بكه‌ن، كه نه‌توانراوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد‌و، به‌رده‌وامبوون له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كارانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، له نێویان منداڵی ته‌مه‌ن (13-14) ساڵانه هه‌بوون، كه سیدی سێكسیان ده‌فرۆشت‌و، هه‌ندێك له سیدیه‌كانیش به كوردی بوون، تا ئه‌وه‌ی كه‌سانی زۆر به ته‌مه‌نیشی تێدا بوو، كه ئه‌و سیدیه‌یان بۆ منداڵه‌كه‌یان ئاماده‌ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بیان فرۆشن.
له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێری كرد، به‌تایبه‌تی نه‌قیب سه‌ران له‌تیف، كه خۆشبه‌ختانه به‌و كاره مرۆڤانه هه‌ڵستان، چونكه ئه‌و كاره ره‌وشتی جوانی گه‌نج‌و لاوه‌كانمان تێك ده‌دات‌و، له رووی یاساییه‌وه‌ش كارێكی پێچه‌وانه‌یه، كه سه‌ره‌نجام كه‌سانێكی نامه‌سئول ده‌رده‌چن‌و، هه‌میشه ده‌بنه جێی گرفت بۆ كۆمه‌ڵگا، كاره‌كه‌شیان له روانگه‌ی ئایین‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و یاساوه سه‌رپێچیه، بۆیه پێویسته له‌و كاره‌و، هه‌موو كاره‌كانی دیكه هاووڵاتیان هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس بن، هه‌روه‌ها سوپاسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانایانی كرد، به‌وه‌ی توانیان زۆر حه‌كیمانه سه‌ره‌داوه‌كان ببیننه‌وه‌و، هاوكاری ده‌زگاكانی پۆلیس بن، بۆیه خوازیار بوو، پۆلیسی فریاكه‌وتن زوو زوو له‌م كارانه به‌رده‌وام بێت، تا بتوانن رێگا له هه‌موو ئه‌وانه بگرن، كه بازرگانی به ره‌وشتی هاووڵاتیانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد، كه له‌م كاره‌دا له‌گه‌ڵ پۆلیس‌و یه‌كێتی زانایان هاوكار بوون.
|