به‌ ئاماده‌بوونی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان مزگه‌وتێك ده‌كاته‌وه‌

مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌ سماقی_ ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی: شه‌وی 28/29 /1/2013 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی عه‌واڵ له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌ جۆو سازدانی ئاهه‌نگی مه‌ولودی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد) (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)) له‌هه‌مان مزگه‌وته‌وه‌.  به‌ئاماده‌ بوونی به‌ڕێزان لێپرسراوی لق‌و كارگێرانیه‌وه‌ به‌میوانداری به‌ڕێز مامۆستا ملا عبدالله‌ مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و مامۆستا مه‌لا جلال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی‌و نوێنه‌ری به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری فیدراڵ و كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌به‌رپرسانی حیزبی وحكومی له‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌ی جه‌ماوه‌ریدا مزگه‌وته‌كه‌ كرایه‌وه‌. سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌ كرد، دواتر وتاری  به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن پێش نوێژو وتار خوێنی مزگه‌وته‌كه‌ مامۆستا مه‌لا عباس پێش كه‌ش كرا. پاشان وتاری یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان پێشكه‌ش كراو باسی له‌ گه‌وره‌یی مزگه‌وت‌و كاریگه‌ریه‌كانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردو یادی مه‌ولوودی له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز كرد. دواتر وتاری به‌ڕێز حاجی عه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافه‌كانی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش كرا. كۆتا یی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌چه‌ند سرودێكی ئاینیی و پاشان به‌نزا له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا أسماعیلی دێًرێ‌ كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه‌ هات. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م مزگه‌وته‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان دروست كراوه‌ته‌وه‌.