لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كۆ ده‌بێته‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی: رۆژی 30/1/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و به‌ ئاماده‌بوونی كارگێرو، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌رێوه‌چوو. كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی باسكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌زیاتر ره‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی‌و گه‌یاندنی ده‌نگی زانایانی ئاینی به‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ  پێدانی ده‌رماڵه‌یه‌كی شیاو پێیان له‌ بودجه‌ی 2013

هه‌روه‌ها تاوتوێ‌ كردن‌و به‌رنامه‌ ڕێژی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی فێركردنی قورئانی پیرۆز له‌ناو شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری پاشان ده‌ست خۆشی كردن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و گرنگی دانه‌ی ئه‌مساڵ به‌ یادی مه‌ولود له‌ رێگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و پارێزگاكانی هه‌رێم‌و یه‌كێتی زانایان، هه‌روه‌ها گرینگیدانی راگه‌یاندنه‌كان به‌ بۆنه‌ ئاینیه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد ( درودی خوای لێ بێت) و هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌.