به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌ورۆز سه‌ردانی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان ده‌كات

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی: سه‌ر له‌ به‌یانی 29/ 1 / 2013 كاك سیروان هه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌ورۆز له‌ گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد. 

له‌باره‌گای ناوچه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا أمجد كریم سورجی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، ستافی ناوچه‌ زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، له‌ دانیشتنه‌كه‌یاندا باس له‌ ره‌وشی ئێستا هه‌رێمی كوردستان‌و، ره‌وشی مامۆستایانی ئاینی سنوری ناوچه‌كه‌ كرایه‌وه‌، تأكید له‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر كرا بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگا.