لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كرد له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی: ئیواره‌ی 28/1/ 2013، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا معروف روستایی ئه‌ندامی لق‌و مامۆستا مه‌لا سید صدیق كه‌برانی به‌ژدار كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریان كرد. 

له‌و مه‌راسیمه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كارو باری ئاینی به‌رێز حاجی كامل‌و، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌رێز شێخ قاسم به‌رزنجی‌و، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌رێز سید كمال‌و، نوێنه‌ری پاریزگاری هه‌ولێر‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت و، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقولانی ناوشاری هه‌ولێر به‌ژدار بوون له‌ مراسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له‌ گه‌ره‌كی بێركۆتی نۆێ له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كراو به‌ چه‌ند سروودو په‌خشانێك كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.