مه‌لا محمد كه‌لكه سماقی_ ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی: ڕۆژی 27/1/2013 لقی سلێمانی به ئاماده‌بونی به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و چه‌ند كارگێرێك پێشوازیان كرد له وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان، كه پێكهاتبون له به‌ڕێزان كاك مسته‌فاو سه‌رگول خان و وه‌فدی یاوه‌ری. له دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا نجم ا‌لدین دوای به خێرهاتنی وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه كه‌ی به‌ڕێزیان و هیوای چاكبونه‌وه‌ی گشت خوشك‌و برا نه‌خۆشه‌كانی تالاسیمیای خواست و ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك، كه پێویستیان بێت و له ده‌سه‌لاتی زانیاندابێت. له به‌رامبه‌ردا وه‌فدی میوان سوپاسی پێشوازییه‌كه‌ی لقی زانایانیان كرد‌و ڕایانگه‌یاند، كه هه‌میشه زانایان له مینبه‌ره‌كانیانه‌وه هاوكاریان كردوین و به نزاكانیان ئێمه یان به سه‌ركردۆته‌وه، له كۆتایدا به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران. |