دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 2/2/2013 له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیان بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگێكی شایسته‌و شكۆداری به‌رێوه‌برد. سه‌ره‌تا ی ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند یایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان مامۆستا مه‌لا محمدی ئاوبار بیرپرسی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ووتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردوو تیایدا به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كی كرد‌و سوپاسی ئاماده‌بوونی كردن و پاشان ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و تیایدا پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی زانایان و لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه كرد‌و هیوای خواسته ئه‌و یاده ببێته مایه‌ی خیرو خۆشی بۆ میلله‌ت و خاك و نیشتمانمان و هه‌روه‌كو ده‌ستخۆشیشی له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ سازدانی ئه‌و ئاهه‌نگه ... پاشان و هه‌رله‌و ئاهه‌نگه‌دا چه‌ندین ووتاری ئیمانی و سرودی ئاینی پێشكه‌ش كران و دیاری تایبه‌تی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایان كه خۆی له‌په‌رتوكێكی به‌نرخی تایبه‌ت به ژیان و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌بینیه‌وه پێشكه‌ش به (40) چل گه‌نجی قه‌زاكه كرا و به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات. شایانی باسه شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان جیاواز له شاروشارۆچكه‌كانی تری كوردستان ساڵانه له‌مانگی مه‌ولودا له‌كۆی مزگه‌وته‌كان و له زۆرینه‌ی ماڵه‌كاندا مه‌راسیمی تایبه‌ت به به‌رز راگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد المصگفی درودی خوای له‌سه‌ربێت سازده‌كرێت و زانایانی ئاینیش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و به‌خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه به‌شدارێكی گه‌رم و گوری ئه‌و مه‌راسیمانه ده‌بن و به‌ووتاره‌كانیان هۆشیاری ئاینی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان |