راگه‌یاندنی لق:1- به‌رواری {26/1/2013} دوای ئه‌وه‌ی لقی ڕانیه له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوار قوڕنه‌ئاهه‌نگی مه‌ولودی ئه‌نجام دا به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا، که‌زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرایه‌وه، که‌په‌ره به‌ئاهه‌نگه‌کانی یادی له‌داییکبوون بدرێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وئاسته‌نگانه‌کرا، که‌له کاتی یاده‌کاندا دێنه ڕێ تایبه‌ت به‌ناو سه‌له‌فیه‌کان که‌پۆسته‌رو لافیته‌وبلند گۆکانیان تێکدا بوو جگه له‌چه‌ند کاری تر‌و به‌ڕاپۆرتی ناوچه‌کان کۆتایی پێ هات. 2- هه‌مان ڕۆژ عه‌سره‌که‌ی به‌ڕێز م.سلیم جاف له‌مزگه‌وته‌که‌ی خۆی ئاهه‌نگێکی خنجیلانه‌ی بۆیادی مه‌ولود ئه‌نجام دا. 3- له‌به‌رواری 29/1/2013 شاندێکی لق له‌حاجیاوا به‌شداری کرد له‌کردنه‌وه‌ی 2 مزگه‌وت که‌به‌یادی مه‌ولود ئاهه‌نگیان تێدا ئه‌نجام درایه‌کیان له‌گه‌ڕه‌کی شیشار به‌ناوی مزگه‌وتی خێرخوازان دووه‌میان مزگه‌وتی سیراج ا‌لدین له‌گه‌ڕه‌کی دابان که‌جێگری لق ووته‌یه‌کی تێدا ئه‌نجام دا 4- به‌رواری 3/1/2013 به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌رکه‌پکان له‌گوندی گوڵان سه‌رپه‌رشتی یادی له‌داییک بوونی کرده‌وه‌که‌جه‌ماوه‌ری دۆڵی شاورێ تێیدا به‌شدار بوو ن و له‌گه‌ڵ زانایانی ناوچه‌که‌ئه‌نجام درا هه‌ر هه‌مان ڕۆژ شاندێکی لق به‌شداری کرد له‌ئاهه‌نگی مزگه‌وتی دار الاسلامله‌حاجیاواو ئاهه‌نگێک له‌گوندی قادراوا له‌پشده‌ر. 5- به‌رواری 1/2/2013 ڕاگه‌یاندنی لق سه‌ر په‌رشتی ئاهه‌نگی یادی له‌دایک بونی پێغه‌مبه‌ری کرد که له‌گوندی توه‌سوران له‌پشده‌ر ئه‌نجام درا که‌وێرای وته‌و سرودی خۆش هه‌ردوو به‌رێزان (م.عبدالله)ی زه‌نگڵ به‌رپرسی لق و (م.عبدالله)ی ده‌ره‌وه‌کۆترێ سه‌رپه‌رشتیاری لقی رانیه‌و پژده‌ر وته‌ی خۆیان تێدا پێشکه‌ش کرد. 6- به‌رواری (2/2/2013) لقی رانیه به‌به‌شداری ئه‌وقافی راپه‌رین یادی له‌دایک بونیان له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی حاجیاوا کرده‌وه، که وێرای سرودوو شعر‌و وتاری زانایان هه‌ریه‌ک له(م.مسته‌فا) جێگری لق و (م.حسن) ی کانی توو سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی فه‌توا وته‌ی خۆیان تێدا پێشکه‌ش کرد‌و، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌وێرای بارانی به‌خوڕ کۆتایی پێهات، ئه‌مه‌و ئه‌ندامانی لق و ناوچه‌کان به‌شداریان له‌چه‌ندین مه‌ولودی تردا کرد که‌له‌ناوچه‌که‌ئه‌نجام دراون. |