دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 31/1/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بونی جێگر‌و كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئێستای یه‌كێتی زانایان ، پاشان كۆبونه‌وه سوپاسی تێكرای موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی كرد بۆ په‌رۆشیان و به‌شداریان له زیندوراگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت و هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد هاوكارییان بوون بۆ ئه‌و یاده پیرۆزه. هه‌روه‌كو له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ، پاشان راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه و پێشنیار‌و داواكارییه‌كان تاوتوێ كران بریاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو پێداچونه‌وه به‌كاروچالاكیه‌كاندا كرا‌و پڵان بۆكاری داهاتوو كرا‌و سوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بۆ پشتیوانیه‌به‌رده‌وامیه‌كانیان بۆ لقی گه‌رمیان. |