دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 2/2/2013 له‌كه‌شێكی ئیمانیدا له خانه‌قای سیراجه‌دینی نه‌قشه‌به‌ندی به‌به‌شداری ژماریه‌كی زۆر له زانایانی ئاینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه ك له موسوڵمانانی شاره‌كه مه‌راسیمێكی مولود به‌رێوه‌چو.و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر چه‌ندین ووتار و سرودی ئاینی پێشكه‌ش كرا‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا مامۆستامه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه ووتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یانده ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه و ده‌ستخۆشی له‌ئاماده‌كارانی مه‌راسیمه‌كه كردوو هیوای خواست كه موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ره‌كه شانبه‌شانی شاره‌كانی تری كوردستان كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كه‌ن له‌به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده پیرۆزه‌و بتوانن به زیندوی رایگرن به‌دابه‌شكردنی شیرین و سازكردنی خوانی نیوه‌رۆ كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هات. |