ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/2/2013 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی (ده‌نگی زانایان)، به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شێخ عبدالباسگ بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان كاك حاجی سه‌لام راوێژكاری وه‌زیرو، كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت‌و، شێخ قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر‌و، دكتۆر محمد شه‌ریف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی‌و، به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یمانگای پێشنوێژ‌و وتارخوێنانی ناوه‌ندی ئیسلامی ئێواران‌و، په‌یمانگای پێشنوێژ‌و وتارخوێنانی ئیسلامی به‌یانیان‌و، به‌رێز كاك كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی كۆمه‌ڵا‌و، كاك كۆچه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی ئیسلام‌و، مامۆستا احمد وه‌رتی نوێنه‌ری رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی‌و، گوێگران‌و دۆستانی رادیۆ، مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ پێشكه‌شكاران‌و كارمه‌ندانی رادیۆ به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر وته‌ی به‌خێر هێنان له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی زانایان خوێندرایه‌وه، پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی‌و پێویستی راگه‌یاندنی ئایینی تایبه‌ت به زانایان كرده‌وه‌و، هه‌وڵ‌و ماندوبوونی بێ به‌رامبه‌ری زانایانی ئایینی له ماوه‌ی رابردوو بۆ خزمه‌تكردنی رادیۆی زانایان به‌رز نرخاند‌و، سوپاسی ستافی رادیۆی كرد، كه توانیویانه ته‌نها له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی رادیۆ دڵی جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه‌مه‌ندكێش بكه‌ن دواتر به‌ڕێز دكتۆر محمد شه‌ریف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی زانایان‌و، تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ زانسته سه‌رده‌میه‌كان به‌رز نرخاند. شایه‌نی باسه له‌كۆتاییشدا، له لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه سه‌رجه‌م پێشكه‌شكارانی رادیۆ‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی رادیۆی ده‌نگی زانایان |