به‌در سه‌عید_ راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران : هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری بۆهۆشیاركردنه‌وه‌ی هاولاتیان له‌مه‌ترسیه‌كانی مین له‌رێگای وتاری هه‌ینی، ته‌وه‌ریًَكی سه‌ره‌كی دانیشتنێكی نێوان شاندێكی زانایانی ئایینی به‌سه‌رۆكایه‌تی (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وه‌به‌رێز (جمال جلال) به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین له‌پارێزگای هه‌ولێر كه‌هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌رخستنه‌رووی زیانه‌كانی مین وخۆپاراستن له‌رێگای هه‌لمه‌تێكی هۆشیار كه‌له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئایینی به‌ریًَوه‌بچێت به‌تایبه‌تی به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله باران بارین ولافاوه‌ی كه‌له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویدا، كه‌به‌هۆی یه‌وه ژماره‌ێك مین وته‌قه‌مه‌نی هاتوونه‌ته خوار بۆسه‌ر رێگاكان .بۆئه‌مه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه‌وپلانێك كرا بۆزیاتر ئاشناكردنی مامۆستایانی ئایینی به‌كاریگه‌ری ومه‌ترسی یه‌كان مین،لای خۆیه‌وه به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر رۆلی مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌ی به‌رز نرخاندا بۆهۆشیار كردنه‌وه هاولاتیان له‌ماوه‌ی رابردووهه‌روه‌ك هیواشی خواست له‌ئاینده شدا له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه به‌رده‌وام بن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانیش دووپاتی هه‌ماهه‌نگی هاوكاری مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه‌ی كردوه بۆهه‌ر كارێك له‌پێناو پاراستنی گیانی هاولاتیان . |