رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 6/2/2013 له شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان قوتابخانه‌یه‌كی ئسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی كرایه‌وه له‌مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامی كرایه‌وه له مه‌راسیمه‌كه‌دا وێڕای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، دواتر حاجی نوری له‌جیاتی وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و پاشانیش عه‌قید خالد وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر وته‌ی خۆی پێكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد هه‌روه‌ها له وته‌یه‌كدا مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه ئیسلامیه‌ه‌كان كرد‌و رۆڵی حوجره‌و قوتابخانه‌كانی له قۆناغی رابردووی گه‌له‌كه‌مان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه، كه وه‌كو یه‌كێتی زانایان پاڵپشتی ته‌واوی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، كه خزمه‌تی خوێندنی ئیسلامی له كوردستان بكات دواتر مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سروودێكی ئایینی كۆتایی پێهات |