رۆژی چوارشه‌ممه 6/2/2013 به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد شانده‌كه پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ملا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و مامۆستا دكتۆر ئه‌حمه‌د شافعی‌و مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، كه به گه‌یشتنیان له لایه‌ن مامۆستا محمد فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی‌و ده‌سته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێ كرا له دانیشتنێكدا شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانی پێ راگه‌یاندن‌و باسیش له‌چه‌ند خاڵ‌و ته‌وه‌رێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به هه‌ردوولاوه كرا له لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا محمد فه‌ره‌ج ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد‌و سوپاسی خۆی‌و مه‌كته‌بی سیاسی به یه‌كێتی زانایان راگه‌یاند |