ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه: سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ڕیكه‌وتی ٦_٢_ ٢٠١٣ ز، شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێك هاتبوو له به‌رپرس و كارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه یه كێتی زانایان و ڕیكخراوی هیرانی یه كێتی زانایان به‌شداریان كرد. له هه‌ر یه‌ك له یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له هیران كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی خه‌ڵكی هیران ئاماده كرابوو. هه‌روه‌ها به‌شداریان كرد له یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له گوندی كه‌له‌كینی سورچی سه‌رچیا كه‌به‌ڕێز نه‌جم عومه‌ر ئاغا سازی دابوو به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له زانایانی به‌ڕێزی شه‌قڵاوه‌و هه‌ریرو باسرمه‌و خه‌لیفان‌و سۆران‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و به‌رچاوی ده‌ڤه‌ره‌كه |