ڕاگه‌یندنی لقی پشده‌ر: دوای ئه‌وه‌ی كه دوو ڕۆژ پێشتر له‌شوێنه گشتیه‌كانی ناوبازار و باره‌گای لق و ده‌رگای زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری قه‌ڵادزێ و به‌تایبه‌تیش ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی تێیا كرا به‌لافیته‌و پۆسته‌راتی یه‌كێتی زانایان له‌یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رو گه‌وره‌مان (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت ڕازێنرابونه‌وه، وه‌له وتاره‌كانی هه‌ینیشدا موسوڵمانان ئاگادار كرابوونه‌وه: رۆژی 24/1/2013 له‌یادی مولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت لقه‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ و خوێندنگه‌ی ئاینی قه‌ڵادزێ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری گشتی پڕشكۆدارمان له‌م یاده پیرۆزه‌دا ساز كرد له‌مزگه‌وتی (حاجی به‌هائه‌دین چه‌رمه‌گا ) ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌مان ئه‌وه‌نده به سۆزوخۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه ئاماده بوبون قه‌ڕه‌بڵغیه‌كی وه‌ها دروست بوبو كه‌نه‌له‌ناو مزگه‌وت ونه‌له‌ناوحه‌وشه‌ی مزگه‌وتیش جێگایان نه‌ئه‌بۆوه، وه‌خوشكانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ئاماده بوبون، وه زۆرێكیش له‌موسوڵمانان به هێنانی شیرینی و چكلیات به‌شداریان كردین،وه بڕگه‌كانی ئاهه‌نگه‌شمان به‌م شێوه‌یه بوون: 1_ سه‌ره‌تا قورئان خوێندن،2_ قه‌صیده‌ی بوڕده توالمدیح. 3_ وتاری لقی زانایانمان. كه‌له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق م ملا أحمدی خانقاوه پێشكه‌ش كرا، به‌رپرسی لقی زانایانمان له‌وتاره‌كه‌یدا پاش به‌خێرهێنانی میوانه به‌ڕێزه‌كان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئامانج‌و هه‌ده‌فانه‌ی كه‌مه‌ولود بۆی داهێنراوه له زیاتر ئاشنابوون به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان و یاساكانی دینه پیرۆزه‌كه‌مان و هه‌وڵی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی دادوه‌ری و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتیمان و پێویستی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بۆ پاراستن‌و وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانمان‌و چه‌ند بابه‌تێكی تریش.. 4_سرود به‌كۆرس و ده‌فه‌وه ,,5_ ووتار قائیمقامیه‌ت و پاشانیش سرودو ئه‌مجار وتاری خوێندنگه‌ی ئاینی وتاری ئه‌وقاف و چه‌ند سرودو شیعر‌و په‌خشان پێشكه‌ش كران و به جوانی دڵخۆشی سه‌ركه‌وتوانه به‌دابه‌شكردنی شیرینی و چكلیات كۆتایی پێهات و ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند .. |