ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیهله به‌رواری 6_2_2013 به بۆنه‌ی یادی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی كوردستان، شاندێکی باڵای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی لق، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی (7) ی یه‌کگرتووی کرد. ئه‌مه‌و شانده‌که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و جێگر وکارگێڕان و چه‌ند مامۆستایه‌کی تر‌و، له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند م.سلێمان و کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌زانایان و ئه‌ندامان به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دانیشتنێكدا وێرٍای پیرۆزبایی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی کاری خێروهاوبهش کرایه‌وه له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌رواری 7_2_2013 شاندێکی باڵای لق، كه پێکهاتبوو له به‌رپرسی لق و جێگر‌و سه‌رپه‌رشتیاری لقی ڕانیه‌و پشده‌رو کارگێڕان و زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن، به‌شداریانکرد له ئاهه‌نگێکی به‌رفراوانی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (محمد) (صلی الله علیه وسلم) له‌گوندی قه‌مته‌ران، كه له‌ژێر چاودێری یه‌کێتی زانایان و ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین و به‌ئاماده‌کاری ماڵی حاجی احمدی خاڵه‌و حاجی مه‌لای قه‌مته‌ران وخه‌ڵکی گوند به‌ڕێوه‌چوو، جهماوهرێکئ زۆر ئاماده‌بوو، وێڕای زانایانی هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌رو شوێنه‌کانی تر. |