دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 6/2/2013 به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا كۆمه‌ڵێك به‌سه‌ركردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق به‌بۆنه‌ی یادی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی كرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازی كرا‌و په‌یامی پیرۆزبایی لقه‌كه‌ی ئاراسته كردن و ستافی مه‌ڵبه‌ندیش سوپاسی هه‌ڵویست و سه‌ردانی سه‌رۆكی لقیان كرد پاشان هه‌رهه‌مان رۆژ سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرد له‌گه‌رمیان و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خاتوو له‌میعه پێشوازی كرا‌و له‌و سه‌ردانه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا تأكیدی لێ كرایه‌وه‌و به‌گه‌رمی به‌رێ كران. دواتریش ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و له‌لایه‌ن شێخ عبدالله أنور جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه پێشوازی كرا‌و له دانیشتنێكدا باس له چۆنیه‌تی و ئاستی خزمه‌تی زانایانی ئاینی كرا |