راگه‌یاندنی لقی سۆران: له زنجیره‌یه‌ك چاڵاكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا، به‌به‌شداری شاندێكی لقی سۆران، كه‌پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وكارگێرانی لق ولێژنه ناوچه‌كانی سۆران و، مێرگه‌سۆر (مزگه‌وتی كه‌ونه گوند) له قه‌زای مێرگه‌سۆركرایه‌وه كه به‌م بۆنه‌وه به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی له‌خه‌لكی گونده‌كه كرد‌و گرنگی وبایه‌خی مزگه‌وتی بۆئاماده‌بوان رونكرده‌وه‌و ئومێدی خواست به‌خواپه‌رستی ودینداری ئاوه‌دان بكرێته‌وه له لایه‌كی تر‌و، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌وهاوخه‌می خۆیان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌مزگه‌وتی حاجی قه‌سیم له قه‌زای چۆمان ئاماده‌ی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لاعوسمان سه‌عید ناسراو به مه‌لا عوسمان تورك بوون‌و، به‌و بۆنه‌وه شانده‌كه پرسه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبووكردو هیوای سێبوریشیان بۆكه‌س وكاری مامۆستاخواست هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌رزراگرتنی كاروچاڵاكیه‌كانیان شاندێكی لقی سۆران كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی، مه‌لاخدرخه‌لیفانی، مه‌لاوه‌لی دری، كارگێرانی لق و، مه‌لا ابراهیم علی به‌رپرسی ناوچه‌ی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌یاوه‌ری به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ، سه‌ردانی كه‌مپی رواندزی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز جمال جلال به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له‌دانیشتنێكدا شانده‌كه وێڕای به‌رزنرخاندنی كار‌و چالاكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه دوپاتی هه‌رهه‌ماهه‌نگی وهاوكاریه‌كیان كرده‌وه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌پێناو پاراستنی سه‌رومالی هاولاتیان له‌مه‌ترسی وروداوه كاراساتباره‌كانی مین وته‌قه‌مه‌نی‌و، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه سوپاسگوزاری خۆی بۆمامۆستایانی ئاینی راگه‌یاند كه هه‌میشه هاوكاریان بوونه له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان و، توانیویانه له‌رێگای ئه‌وانه‌وه چاڵاكیه‌كانیان باشتر ئه‌نجامبده‌ن له لایه‌كی تره‌وه‌و، به‌بۆنه‌ی 19مین ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق ویاوه‌ری به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 12ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یانكردو له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دیدارێكدا شانده‌كه پیرۆزبایی خۆیان گه‌یانده حزبه‌كه‌و هیواخوازبوون سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه بتوانن ره‌وشی سیاسی هه‌رێم وناوچه‌كه‌له‌خزمه‌ت هاولاتیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن . |