ڕاگه‌یاندنی لقی رانیه1-به‌رواری4/2/2013شاندێكی لق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌تواو كۆمه‌ڵێك له زانایانی ناوچه‌كه به‌شداری كرد له‌سیمینارێك كه له‌هۆڵی په‌رتوكخانه‌ی ڕانیه سازدرابوو له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گوتاری ئاینی و ڕێ خۆشكردنێك بۆ سازدانی كۆنفراسێك كه‌له‌داهاتوو دا له‌ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌مه‌و زانایان چه‌ند گفتووگۆیه‌كی هه‌نوكه‌یی تێدا تاووتوێ كرا وه‌به‌رێز م.عبدالله‌ی ده‌روه‌كۆتری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌مامۆستایان وێرای هه‌بونی زانیاری دینی پله‌یی رۆشنبیریشیان هه‌یه‌وه‌له‌كاره‌كانیان دا كه‌زۆر جار تۆمه‌تی نا ڕۆشنبیری ده‌درێته‌پاڵ زانایان 2- هه‌مان ڕۆژ جێگری لق له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێك هه‌ستان به‌ئه‌جامدانی یادی مه‌ولود له‌ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی راپه‌ڕین به‌رێوه برا كه راگه‌یاندنی لق به‌رێوه‌ی برد وه‌به‌ڕێزان (م.مصگفی )و(م.حسن ) وته‌یان هه‌بوو وێڕای وته‌ی به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌ركه‌پكان (م.حمدامین )ی شاورێ شایه‌نی باسه‌ئه‌م یاده‌له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌پكان ئه‌نجام درا وجه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له‌گه‌ڵ داموده‌زگای حكومی به‌شداریان تێدا كرد 3-به‌رواری (5/2/2013 )شاندێكی لق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توا سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی (5 )ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له‌به‌رێز(م.محمد)سینه‌مۆكی كه‌به‌رێزیان هه‌م بروانامه‌ی ماجستێری به‌ده‌ست هێناوه هه‌م بوه به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، ئه‌مه‌و وێڕای پێشوازیه‌كی گه‌رم گفتوگۆ له‌سه‌ر كاری زانایان كراوبریار درا له‌كاری خێرهاوكاری یه‌كته‌ر بن . |