پۆڵیسی یابانی له سه‌یرترین به دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیدا كه بریتیه له گه‌ڕان به‌دوای به‌ساڵاچواندا، پاشماوه‌ی ئێسك‌و پڕوسكی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی له‌ناو كۆنه جه‌نتایه‌ك دۆزیه‌وه.
دوای ده‌نگۆی زۆر بوونی به‌ساڵاچوانی ته‌مه‌ن سه‌روو 100 ساڵا له وڵاتی یابان، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه ده‌ستیان كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ دۆزینه‌وه‌یان، له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا له یه‌كێك له ماڵه‌كان جانتایه‌كیان دۆزیه‌وه كه ته‌رمی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی تێدا هه‌ڵگیرابوو، دوای به‌دوا داچوونی زیاتر خاوه‌ن ماڵا دانی پێدانا: كه ئه‌م ئێسك‌و پڕوسكه ته‌رمی دایكیهتیو له ساڵی 2001 ه‌وه مردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌هۆی ده‌ست كورتی‌و هه‌ژاری خۆی نه‌یتوانیوه گۆڕی بۆ بكڕێ‌و مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردنی بۆ ساز بكات.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی یابانی كوڕه‌كه‌یان داوه‌ته دادگا به‌تۆمه‌تی گلدانه‌وه‌ی موچه‌ی دایكه‌كه‌ی كه 9 ساڵه مردووه به‌ڵام ئه‌م تائێستا مووچه‌ی دایكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له مردنی ئاگادار بكاته‌وه.
|