حاجی جابر – راگه‌یاندنرۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 7/2/2013 وه له كاتژمێَر (9)ی به‌یانی، به سه‌رپه‌رشتی به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جوهر حدێ ناوخۆش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالله احمد محمد الامام به‌رپرسی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له هۆڵی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ له‌گه‌ل هه‌موو خزمه‌تگوزارو قورئان خوینانی مزگه‌وته‌كان كوبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێز به‌رپرسی لقی ئاكرێ وتارێكی بۆ ئاماده‌بوان له‌سه‌ر گرنگی خزمه‌تكردن وبانگ بێژی پێشكه‌شكرد، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی، وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و، دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی دیكه‌ی جیاجیا كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ند بوون به ده‌وام وپاك وخاوێنی مزگه‌وته‌كان كرایه‌وه شایونی باسه: كه كۆبونه‌وه‌كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند‌و، زیاتر له (80) هه‌شتا فه‌رمانبه‌ر ئاماده‌بوون. |