دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 9/2/2013 له‌كۆتا رۆژه‌كانی مانگی مه‌ولود دا و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌قفی سونی خانه‌قین و ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانایانی ئاینی و پارێزگاری دیاله‌و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی شاره‌كه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی شاره‌كه مه‌راسمێكی شایسته‌و شكۆدار بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا حه‌زره‌تی محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێت سازكرا سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان ووتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله الیاس به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان خوێنرایه‌وه‌و پاشان ووتاری پارێزگاری دیاله‌و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و وه‌قفی سوننی دیاله پێشكه‌ش كران كه گوزارشت بوون له زیندوراگرتنی ئه‌و یاده پیرۆزه‌و په‌رۆشی خه‌ڵكی له خۆشویستنی ئه‌و په‌یامبه‌ره‌دا و هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا مامۆستایانی ئاینی به ووتارو خوێندنه‌وه‌ی شیعربه‌شداریان كرد و به‌دابه‌شكردنی شیرینی و سازدانی خوانی نیوه‌رۆ بۆ ئاماده‌بوان و به‌شداربوان كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه هات |