ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی: سه‌ر له به‌یانی 5/2/2013 ڤیستڤاڵی یه‌كه‌می رێزلێنانی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) بۆ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن‌و پێزانینی هه‌وڵ‌و ماندووبوونی سه‌رۆك‌و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر، ئه‌مرۆ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڤیستڤاڵی یه‌كه‌می رێزلێنانی ساڵانه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) بۆ به‌خشین‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ساز كرد، هاوكات ئه‌مه‌و ڤیستڤاڵه‌كه‌ی تایبه‌ت كرد به بواری فه‌توادان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئاینی‌و، كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ئه‌كادیمیه‌كانی شاری هه‌ولێر‌و، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و، وه‌زاره‌تی داد‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، پارێزگاری هه‌ولێر. ئه‌مه‌و له میانه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ئامانج‌و ته‌وه‌ره‌كانی ڤیستڤاڵی خسته ڕوو تیشكی خسته سه‌ر پێگه‌و كاریگه‌ری فه‌توادان‌و، ڕۆڵی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له سه‌رجه‌م بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ڕۆشنبیری‌و، ئاینی، هه‌روه‌ها پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی كرد بۆ زیاتر تاوتۆێ كردن‌و رێكخستنی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان پاشان وته‌ی لێژنه‌ی فه‌توا له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن نادر گردچۆتیاری خوێندرایه‌وه، كه تیایدا كورته‌یه‌ك له سه‌ر مێژو‌و هه‌وڵ‌و ماندوبوون‌و شێوه‌و په‌یڕه‌وی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. پاشان وته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانیانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشانه‌ی بۆ لقی هه‌ولێری یه‌كیـَی زانایان ته‌ئكیدی له رۆڵی زانایانی ئایینی كرده‌وه‌و هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانی زامایانی ئایینی به‌رز نرخاند. پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا دابه‌شكرا. |