دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 7/2/2013 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی یه‌كه ئیداریه‌كان و زانایانی ئاینی و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان له‌شاری كه‌لارو له مه‌راسیمێكی شایسته‌داو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد ئه‌لموسته‌فا درودی خوای له‌سه‌ربێت ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌ماهه‌نگی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه (36) زانای ئاینی به‌ئه‌زمون و پڕ خزمه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم له‌لایه‌ن مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقه‌وه خوێنرایه‌وه‌و دواتریش وتاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز صلاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خوێنرایه‌وه‌و تیایدا ڕۆڵی زانایانی ئاینی له‌خزمه‌تكردن به دین و گه‌ل و نیشتمان به‌رز نرخاند‌و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌رجۆره خزمه‌تێكی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی یه‌كه‌وه خوێنرایه‌وه‌و له‌وته‌كه‌یدا سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكایه‌تی زانایان كرد بۆ سازدانی ئه‌و مه‌راسیمه‌و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی هه‌موولایه‌ك وه‌سف كردوو هه‌روه‌كو داواشی له‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئاماده‌بوی مه‌راسیمه‌كه كرد، كه ڕۆڵ و مه‌كانه‌تی زانایانی ئاینیان له‌به‌رچاوبێت و پێویستی ڕێزلێگرتنیانی دوپاتكرده‌وه پاشان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالحمید بێلوله‌یی پارچه هۆنراوه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه.پاشانیش وه‌كو به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌كه خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌خشرایه (36) زانای ئاینی پڕخزمه‌ت و به‌ئه‌زمونی پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی سنوری كه‌لارو كفری و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان. له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌سایتی زانایان ڕایگه‌یاندو گوتی " به‌یارمه‌تی و هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سوپاسه‌وه ئه‌م مه‌راسیمه‌مان ڕێكخست و سوپاس بۆ خوا وه‌كو وه‌فایه‌ك ئه‌و خه‌ڵات و بڕوانامانه‌مان پێشكه‌شی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه كرد و به‌و ئومێده‌ی هانده‌رێك بێت بۆ خزمه‌تی زیاتر‌و به‌رده‌وامبوونیان و بتوانین له‌داهاتوودا خزمه‌تی زیاتر‌و فراوانتریان بكه‌ین" |