راگه‌یاندنی لقی سۆران: له‌رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وبه‌رپرس وكارگێرو ئه‌ندامانی لق وناوچه‌كانی سۆران و چۆمان و دیانای یه‌كێتی زانایان وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و دام وده‌زگاكان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی ئاینی وجه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه مزگه‌وتی گوندی جاوه‌كه له‌ناحیه‌ی سمیلان كرایه‌وه له وته‌یه‌كیدا به‌وبۆنه‌وه كه به‌رێز مه‌لاعبدالله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شی كرد، رۆل وبایه‌خی مزگه‌وتی له‌مه‌ڕخزمه‌تكردن وپێگه‌یاندنی كه‌سانی دیندارو رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان بۆئاماده‌بوان خسته‌روو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌خۆشه‌ویستی مزگه‌وت كرد له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه كه‌به‌درێژای مێژووی ئیسلام خزمه‌تی به‌مزگه‌وت كردوه‌و خاوه‌ن هه‌لوێست وپه‌رۆش بوه بۆمزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری ئاینی وخۆشه‌ویستی ئه‌وملله‌ته‌یه بۆ لایه‌نی خواپه‌رستی ودینداری كه‌به‌رده‌وام جێگای شانازیمانه له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مه‌لامسته‌فا باپشتی، مه‌لاخدر خه‌لیفانی، مه‌لاخالد ئالانی، كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ئاماده‌ی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندی (به‌نۆكه بوون) له‌ناحیه‌ی خه‌لیفان. ئه‌مه‌و له‌رێوره‌سمه‌كه‌دابه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌خه‌لكی گونده‌كه‌و پیرۆزبای به‌وبۆنه‌وه،كاریگه‌ری وبایه‌خی مزگه‌وتی له‌مه‌ڕ هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی موسولمان روونكرده‌وه‌و هیوای خواست كه‌هه‌مووكه‌س به‌چاوی حورمه‌ت وگه‌وره‌ییه‌وه بروانێته مزگه‌وت وشوێنه ئاینیه‌كان كه‌هه‌میشه خزمه‌تی گه‌وره‌یان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی كردوه. |