راگه‌یاندنی لقی سۆران: پێش نیوه‌رۆی 9/2/2013 شه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه مامۆستای ئایینی مه‌لا عبدالرزاق رواندزی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رواندز له‌ته‌مه‌نی 72سالیداكۆچی دوای كرد شایه‌نی باسه مامۆستای خوالێخۆشبوو یه‌كێك بوه له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ته‌مه‌نی خۆی له‌خزمه‌تی ئاین ونیشتمان په‌روه‌ری به‌رێ كردوه‌و له‌و پێناوه‌شدا به‌ده‌ستی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی به‌شداربوونی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سالی 1987شاری رواندز له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه رووبه‌روی چه‌ندین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری زیندان بۆته‌وه‌و هه‌رئه‌وه‌ش بوه هۆكارو كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی كه‌ده‌ره‌نجام بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی به‌و بۆنه‌وه له‌رێوره‌سمێكدابه‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و به‌رپرس وكارگێران و ئه‌ندامانی لقی سۆران وناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وبه‌رپرسانی دام و ده‌زگاكان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه ته‌رمی خوالێخۆشبوو له‌گۆرستانی گه‌رووی ره‌زان به‌خاك سپێردرا له‌وته‌یه‌كیدا به‌رێز مه‌لاعبدالله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربرینی هاوخه‌می وپرسه‌ی خۆی به‌بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تی و گرنگی رۆلی زانایانی به‌گشتی له‌كۆمه‌لگای كوردی خسته‌روو هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌كه‌سایه‌تی وخه‌باتی مامۆستاداكه‌ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئاین ولات و نیشتمانه‌كه‌ی سه‌رفكردوه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌میشه‌ی شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی و یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید ئاماده‌ی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو بوون. |