رۆژی 6/2/2013 له كونسوڵخانه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شاری هه‌ولێر سیمینارێكی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چاوپۆشی نه‌كردن له خه‌ته‌نه‌ی مێیینه به‌ڕێوه‌چوو ئه‌و سیمیناره له لایه‌ن كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاوه ئاماده سازی بۆ كرا بوو، هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه په‌وه‌نداره‌كانی وه‌ك یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و رێكخراوی وادی‌و یه‌كێتی ئافره‌تان‌و كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا‌و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی بوون دكتۆر ئه‌حمه‌د شافعی وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان له سیمیناره‌كه به بابه‌تێك له‌سه‌ر پرسی خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه به‌ژداری كرد‌و، تێیدا به شێوه‌یه‌كی زانستیه‌وه شیكاری بابه‌ته‌كه‌ی كرد‌و راوبۆچوونی زانایانی ئسلامی له‌و باره‌وه خسته روو له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بووان رۆڵی یه‌كێتی زانایانیان به گرنگ وه‌سف كرد، كه ده‌توانێ لایه‌نێكی كاریگه‌ر بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی پرسی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌وه.دواتر چه‌ند بابه‌تێكی تر خرایه روو، پاشانیش ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه‌و ئاماده‌بووان سه‌رنج‌و تێبینی خۆیان له‌مه‌ڕ پرسه‌كه خسته ڕوو. |