رۆژی 7/2/2013 به‌مه‌به‌ستی چه‌ند داواكاریه‌ك بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایانی ئایینی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی دكتۆر حسن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كوردستانیان كرد له‌دیدارێكدا كه دكتۆر بشیر خلیل حداد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، به‌ناوی شانده‌كه‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئاینی ئیسلام سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولای به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان دانا له‌پێناو كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌رێی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و گفتوگۆ و بیر‌ورا گۆرینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرس و پێشهاتانه‌ی له‌وبواره‌دا دێته پێشه‌وه دواتر داوایان له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد له‌میانی گفتوگۆی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا كه هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان ره‌چاوی باری ژیان و گوزه‌رانی و پێویستی مامۆستایانی ئاینی بكات و ده‌رماڵه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ ته‌رخان بكرێ. له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر حسن محمد سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنان رۆڵی مامۆستا‌و زانایانی ئاینی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌رز نرخاند‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن هاوكات پشتگیری له داواكه‌یان نیشان دا‌و ئه‌وه‌ی خسته روو مامۆستایانی ئاینی توێژێكن كاریگه‌ری و كه‌سایه‌تی خۆیان له‌نێو كۆمه‌ڵ هه‌یه‌و پێویسته له‌هه‌موو رووێكه‌وه ره‌چاوی ماندوبوونیان و باری ژیان و گوزه‌رانیان بكرێ و له‌میانی گفتوگۆی بودجه‌دا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ره‌چاوی داواكاریه‌كه‌یان بكرێ. |