به بۆنه‌ی كۆچی دوای زانای ناودارو مامۆستای ئاینپه‌روه‌رو ئه‌ستێره‌ی گه‌شی عیلم‌و عیرفان مامۆستا شێخ نوره‌دینی موفتی، یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری خوالێخۆش بوو ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه دڵگران‌و خه‌مبار بووین به كۆچی دوایی زانای ناوداری ده‌ڤه‌ری شاره‌زوورو قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید مامۆستا شێخ نووره‌دینی موفتی، كه دوای ته‌مه‌نێكی پڕ له خزمه‌ت‌و خواناسی‌و عیرفانیه‌وه شه‌وی 10_11/2/2013 كۆچی دوایی كرد خوالێخۆشبوو وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌نگین‌و هه‌ڵكه‌وتوو بووه، له‌هه‌مان كات زانا‌و مامۆستا‌و موده‌ڕیسێكی دیار‌و رابه‌رێكی جێده‌ست دیاری ته‌ریقه‌ت‌و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازه‌ش بووه.به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان‌و كه‌س‌و كار‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین‌و، هیواخوازین له یه‌زدانی مه‌زن جێگه‌ی ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و ئارامی‌و دڵنه‌وایش به خزم‌و هاودۆستانی ببه‌خشێت انا لله وانا الیه را‌جعون مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان 11/2/2013 |