وەزیری دارایی بەڵێن دەدات دەرماڵەیەكی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی ببڕدرێتەوە

لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەمە (14/2/2013)ی پەرلەمانی كوردستان،  وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی پەرلەمان‌و لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانەوە بەڵێنی دا، كە بە دڵنیاییەوە دەرماڵەیەكی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی دەبڕنەوە.

لەم بارەوە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بەم هەواڵە دەربڕی‌و، دەستخۆشی لە پەرلەمان‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان‌ و سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی كرد، كە بە پیر خواستی یەكێتی زانایانەوە هاتن بۆ زێدەكردنی مووچەی زانایانی ئایینی، كە ئەوە بۆ چەندین جارە هەموو هەوڵێكیان بەكار خستووە بۆ ئەوەی مامۆستایانی ئایینیش دەرماڵەیەكی تایبەتیان هەبێت‌و، گوزەرانی ژیانیان چامك بكرێت.